Nature Illusion Studio ناوی نەرمەواڵەیێکە کەبە یارمەتی ئەو دەتوانن لە سەر وێنەی گیراو لە سروشت، ئێفێکتی ئاو و هەوای بۆ زیاد بکەن هەتا وێنەکە زیندووتر خۆ بنوێنێ. لەم نەرمەواڵەیە دا بەکارهێنەر بە کەڵک وەرگرتن لە کەرەسەکانی ناو بەرنامەکە دەتوانێ بۆ وێنەکان جووڵەی ئاو یان رۆیشتنی هەور و... لە سەر وێنە بلەکێنێ و بەم شێوەیە جوانکاری ئەنجام بدات.
License
Publisher
File size
File ver
File format
Date Added
Last viewed
System Requirements: Microsoft® Windows: 2000-XP-Vista(32/64bit)-7(32/64bit)
ArcSoft Perfect365 v1.8
جوانکاری و رازاندنەوەی وێنە و رووخسارەکان ئەمرۆ بە شێوەی تەواو رەنووسی و بەکەڵک وەرگرتن لە ئامرازەکانی پێژمێری دەستەبەر کراوە. لە رابردوو دا ئەم جۆرە کارانە زۆر گران و دژوار بوون، بەڵام ئەمرۆکە بە هۆی هەبونی ئامرازەکانی وەک ArcSoft Perfect365 زۆر بە سانایی دەتوانرێ رووخسارەکان برازێندرێنەوە. جوانکاریێک کە لە تێچوو دا واتە پێش دەسکاریکردن زۆر جیاوازە لە گەڵ دەرچوو دا کە ئامراز دەیداتە در. لە راستی دا ئەم کارە هەر ئەوکارەیە کە فۆتۆشاپ دەیکات، بەڵام بەشێوازێکی زۆر ساکارتر لە کارپێکردن دا و حەتتا نوێکارەکانیش بە بێ هەبوونی زانیاری بۆ بەکارهێنانی ئەم ئامرازە، زۆر بە سانایی دەتوانن ئەم ئامرازە بەکار بهێنن. لەم ئامرازە لێهاتووە دا زۆرێک لە کارەکان بە شێوەی خۆکارانە ئەنجام دەدرێن.
هەبوونی چوارچێوەی لە پێش دا تەراحی کراو لە ناو ئامراز دا، هەستان بە کەڵک لێوەرگرتن تەنیا بە کرتە کردنێک، دەرچوون بە فۆرمەتی دڵخواز، هاوئاهەنگی لە گەڵ فۆرمەتە جیاوازەکان و دەیان کرداری تر لە تایبەتمەندییەکانی ئەم ئامرازە بە هەژمار دێن.
License
Publisher
File size
File ver
File format
Date Added
Last viewed
System Requirements: Microsoft® Windows: XP/ Vista/ 7
Super Internet TV Free Edition 8.1
نەرمەواڵەی Super Internet TV ئامرازێکە بۆ بینینی تەلێزوون و رادیۆ. دهتوانن زیاتر له ١٨٠٠ کهناڵی تهلهفزیۆن ببینن وێرای تەلێزوونە ئینتێرنێتەکان و گوێ له ٥٠٠٠ کهناڵی رادیۆیی ئی ١٠٠وڵات بگرن بهیارمهتی هێڵی ئینتهرنێت ، بە بێ بوونی کارتی تیۆنێر.هیچ رەقەواڵەیێکی تایبەتی پێویست نییە و کارپێکردنی زۆر هاسانە، دەتوانن بەشێوەی فوول سایز وەیان رێسایز رێکی بخەن و...!
License
Publisher
File size
File ver
File format
Date Added
Last viewed
System Requirements: Microsoft® Windows: 7 , Vista , XP , 2003 , 2000 , ME , 98 , 98 SE or Windows NT4.0
Security Essentials Microsoft
لە ڕۆژانی ڕابردوودا مایکرۆسۆفت وەشانێکی دیکە ئەنتی ڤایرۆسی وەشاند ، کە زۆر باشتر و فلتەری زۆربەهێزتری بۆ دروستکراوە بۆ دۆزینەوەو لابردنی هەموو جۆرەکانی ڤایرۆسو و ترۆژان و پرۆگرامە سیخوڕییەکان.
ئەم پرۆگرامە بە خۆڕاییە بۆ بەکارهێنەرانی تایبەت و کۆمپانیا بچووکەکان و تەنانەت پێوسیت بە خۆ تۆمارکردنیش ناکات بۆ داگرتن و بەکارهێنانی، بەڵام دەبێت ویندۆزەکەت ڕەسەنبێت بۆ بەکاربردنی ئەم پرۆگرامە.
بە پێی هەندێک لە پسپۆڕان ئەم ئەنتی ڤایرۆسە هیچ کارێکی سیخوڕی بۆ مایکرۆسۆفت ناکات و تەنیا کاری پاراستنی سیستەمە لە ڤایرۆس و کۆدە مەترسیدارەکان.
.جێگای باسە ئەم ئەنتی ویرووسە قەبارەی ٧،٨ میگابایتە و ڕێژەیەکی زۆر کەم لە بیرگە بەکاردەبات و پشتگیری لە هەموو جۆرەکانی ویندۆز دەکات و دەتوانن لەم بەستەرە یان مالپەڕی مایکرۆسۆفت دایبگرن
License
Publisher
File size
File ver
File format
Date Added
Last viewed
System Requirements: Microsoft® Windows: XP , Vista , 7 / 8 & 8.1
Privacy Eraser Free Edition
شوێن پێیەکانی ئینتێرنێتی کە بەرهەمی گەڕان لە ناو نێت دایە زۆر کات گرفت درووست دەکات و تا رادەیێکیش لە سەر پاراستن کاریگەری دەبێ، کە بە سڕینەوە و نەهێشتنی ئەم جێ پێیانە دەتوانین وێڕای بردنە سەری پاراستن، لە ئاشکرا بونی بە رواڵەت سادەی زانیارییەکان بەرگری بکەین. Privacy Eraser Pro یێکێ لەم ئامرازانەیە کە بۆ سڕینەوەی ئەم زانیاری و شوێن پێیانەی ئینترنێتی یان بە واتایێکیتر History هاتۆتە بەرهەم. هەڵبەت ئەم شوێن پێیانە نە تەنیا بە مێژوو (History*) بەڵکو حەشارگە (Cache*)کان، گشت شەکرۆکە(Cookie*)کان، وشە تێپەرەکانی پاشەکەوت کراو، و...بەستراوەتەوە.
لە ئیمکاناتی سەرنج راکێشی ئەم ئامرازە دەتوانین بە رێکخستنەکان هێما بکەین کە بە هۆی ئەوەوە بەکارهێنەر دەتوانێ تەواوی بابەتەکانی ویندۆز کە بە شێوەی لە پێشدا تاریف کراو ناسێندراون، ئاڵوگۆڕ بکات. بۆ وێنە ئادریسی Temp بگۆڕێ یان ئامراز بە جۆرێک تەنزیم بکات کە پاش ماوەیێکی لە پێشدا رێکخراو تەواوی شوێن پێیەکان بە شێوەی خۆکار بسرێنێتەوە.
گونجان لە گەڵ دۆزەرەکانی جۆراوجۆری باو وەک,IE ئیمکانی سڕینەوە و خاوێنکردنەوەی Recycle Bin، سڕینەوەی بەڵگەنامەکانی سەرکراوە، ئیمکانی خاوێنکردنەوەی دواهەمین فایلە چەند رەسانەییە ئیجرا کراوەکان، توانایی خاوێنکردنەوەی فایلە زێدەکان لە سەر پەپکە رەقە، و...لە ریزی تایبەتمەندییەکانی ئەم ئامرازە بە هەژمار دێن.
License
Publisher
File size
File ver
File format
Date Added
Last viewed
System Requirements: Microsoft® Windows: NT / 98 / Me / 2000 / XP / 2003 / Vista / Server 2008 / 7